چێڵسی چاوی له ئهلفۆنسۆـــیه
نووسه‌ر: Barzan S.
ڕۆژنامه‌ی ڕیكۆردــی پورتوگالی ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند كه‌وا یانه‌ی چێڵسی ده‌یه‌وێت بۆندێك له‌گه‌ل یاریزانی هێڵی ناوه‌ڕاستی یانه‌ی سپۆرتینگ میگێل فیلۆسۆ ببه‌ستێت..جێگای ئاماژه پێدانه كه‌وا میگێل له‌م وه‌رزه ئاستێكی زۆر به‌رزی نشیان دا و چاوی زۆربه‌ی یانه ئه‌وروپییه‌كانی بۆ خۆی ڕ‌اكێشا هه‌روه‌ها یانه‌ی نیوكاسل یونایتدی ئینگلیزی بۆندێكی به بڕی 20 ملیۆن یۆرۆ به‌ڵام كارگێری یانه‌ی سپۆرتینگ ئه‌م بۆنده‌ی ڕه‌ت كرده‌وه و هه‌روه‌ها هه‌ردوو یانه‌ی مانشستر یونایتد و ئه‌ڕسینال ئه‌م یاریزانه‌یان ده‌وێت و گومانێكی زۆر هه‌یه كه‌وا له وه‌رزی داهاتوو یانه‌كه‌ی به جێ بهێڵێت‌و یانه‌ی چێڵسی دوایین یانه‌یه‌كه كه‌وا داوی ئه‌م یاریزانه بكات چونكه وا دیاره له وه‌رزی داهاتوو یاریزانی فه‌ڕه‌نسی كلۆد ماكالیلی یانه‌ی له‌نده‌نی به جێ بهێڵێت و ئه‌لفۆنسۆ له‌سه‌رووی داواكارییه‌كانی دێت
یاری ریال و به‌رشلۆنه به ته‌واوه دابگره
نووسه‌ر: Barzan S.
فه‌رموون به‌ڕێزان یاری كلاسیكۆ به ته‌واوه‌تی دابگرن به لینكی هه‌مه جۆر


![]()
![]()

Gemy Yekem
يان
(MegaUpload.com ) (Uploaded.to ) (Files.to ) (Netload.in ) ( FileFactory ) (ShareBase ) ( SimpleUpload ) (Archiv.to ) ( egoshare.com )
Gemy Duwem
بان
(egoshare.com ) (MegaUpload.com ) (Uploaded.to ) (Files.to ) (Netload.in ) (FileFactory ) ( Load.to ) (Archiv.to ) ( SimpleUpload )
نوێترین ڕیكلامی كۆمپانیای نــایـــك
نووسه‌ر: Barzan S.
جهولهییهكی درامی له كالشیۆ
نووسه‌ر: Barzan S.
كالشیۆ به‌رده‌وامه له سیناریۆیه خۆش و به‌تامه‌كه‌ی و نازناوی ئوسكودێتۆ تا دوایین جه‌وله ئاشكرا ناكرێت و هه‌روه‌ها پله‌ی چواره‌میش تا ئێستا دیار نییه،،یانه‌ی ئه‌نته‌ر میلان به‌رامبه‌ر بوو له‌گه‌ل یانه‌ی سیینا له یارییه‌كی ئاست به‌رز دا سه‌ره‌تا ئه‌نته‌ر له ڕێگه‌ی پاترییك فێیرا له چاره‌كی یه‌كه‌مدا تۆمار كرد و دوای ئه‌و به چاره‌كێك یاریزان ماسیمۆ ماكارۆنی گۆڵی به‌رامبه‌ر بوونی بۆ سیینا تۆمار كرد و به‌ر له ته‌واو بوونی جێمی یه‌كه‌م یاریزان ماریۆ بالوتێلی گۆڵی دووه‌می بۆ ئه‌نته‌ر تۆمار كرد به‌م جۆره جێمی یه‌كه‌م به ئه‌نجامی دوو گۆڵ به یه‌ك گۆڵ بۆ ئه‌نته‌ر كۆتایی پێ هات،له خووله‌كی 70ــدا یانه‌ی سیینا گۆلی به‌رامبه‌ر بوونی له ڕێگه‌ی كییزا تۆمار كرد به‌م جۆره یارییه‌كه به ئه‌نجامی 2-2 كۆتایی پێهات…له یارییه‌كی تردا یانه‌ی ڕۆما بردنه‌وه‌یه‌كی گرنگی به‌ده‌ست هێنا به‌سه‌ر یانه‌ی ئاتالانتا سه‌ره‌تا ڕۆما گۆڵی یه‌كه‌می به خووله‌كی 23ــدا تۆمار كرد له ڕێگه‌ی یاریزان كریستیان پانوچی،ه له جێمی دووه‌م و له خووله‌كی 67ــدا یاریزان دانیێل دی روسی گۆڵی دووه‌می بۆ ڕۆما تۆمار كرد دوای ئه‌وه یانه‌ی ئه‌تالانتا هه‌ولی تۆمار كردنی گۆڵی كرد ئه‌مه‌شی بۆ ڕه‌خسا له خووله‌كی 88 له ڕێگه‌ی یاریزان جیانبالۆ بیلینی..به‌م جۆره ئه‌نته‌ر كۆی خاڵه‌كانی گه‌یانده 82 خاڵ و رۆما گه‌یاندییه 81 خاڵ له دوایین جه‌وله یانه‌ی ئه‌نته‌ر یاری به‌رامبه‌ر یانه‌ی پارما..ده‌رباره‌ی پله‌ی چواره‌م ئه‌وه شه‌ڕێكی زۆر گه‌رم له نێوان یانه‌ی ڕۆزۆنێری و فیولا یانه‌ی فیێۆرێنتینا توانی پله‌ی چواره‌م بگه‌ڕێنێته‌وه دوای ئه‌وه‌ی توانی به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له پارما بباته‌وه یاریزان ئیگۆر بودان گۆڵی یه‌كه‌می بۆ پارما له خووله‌كی 10ــدا تۆمار كرد پاشان یاریزان ماریۆ سانتانا گۆڵی به‌رامبه‌ر بوونی له خووله‌كی 40ــدا تۆمار كرد،، و له جێمی دووه‌مدا یانه‌ی فیۆرێنتینا توانی دوو گۆڵ تۆمار بكات له ڕێگه‌ی هه‌ردوو یاریزان فرانكۆ سمیولی و دانیال ئۆسفالدۆ…و یاری ڕۆزۆنێری تووشی دۆڕاندنێكی زۆر ناخۆش بوو به ئه‌نجامی 3-1 به‌رامبه‌ر یانه‌ی ناپۆلی و خڵاتێكی زۆر به نرخی پێشكه‌ش به فیۆلا كرد سه‌ره‌تا یانه‌ی پارما گۆڵی یه‌كه‌می له ڕێگه‌ی مارك هامسیك له خووله‌كی 35ــدا تۆمار كرد و له جێمی دووه‌مدا و دوای 23 خووله‌ك یاری كردن یانه‌ی ناپۆلی گۆلی دووه‌می له ڕێگه‌ی لێدانی سزا تۆمار كرد و گۆلی كوشتنی میلان ــی له خووله‌كی 88ــدا تۆمار كرد له ڕێگه‌ی مانینی و له دوایین خووله‌ك یاریزان كلارنس سیدۆرف گۆڵی شه‌ره‌فی بۆ ڕۆزۆنێری تۆمار كرد….به‌م ئه‌نجامه یانه‌ی فیۆلا كۆی خاڵه‌كانی گه‌یانده 63 خاڵ به جیاوازی دوو خاڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ی میلان كه به هه‌موو هێز و توانای هه‌وڵی گه‌یشتن به شامپیۆنز ده‌كات بۆ وه‌رزی داهاتوو..و له یارییه‌كانی تریش یانه‌ی یۆفانتۆس به‌رامبه‌ر بوو له‌گه‌ڵ یانه‌ی كاتانیا و تۆرینۆـتش بردنه‌وه‌یه‌كی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی تۆمار كرد به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له‌گه‌ڵ یانه‌ی لیفۆرنۆ و یانه‌ی ڕێجینا بردنه‌وه به‌ده‌ست هێنا به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئیمپۆلی و یانه‌ی سامپادۆریاــش به دوو گۆڵ له یانه‌ی پالێرمۆـی برده‌وه و هه‌روه‌ها یانه‌ی لازیۆــش به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی جهنهواــی برده‌وه.
وێنه‌ی یارییه‌كان

رێکارد نامه‌یه‌کی سوپاسگوزاری پێشکه‌شی هانده‌ران ده‌کات
نووسه‌ر: rawa
وه رێکاردلهنامهکهیدا که به خه‌تی خۆی نوسیویه‌تی سوپاسی گشت هانده‌رانی بهرشلۆنهدهکات

وه ده‌قی نامه‌که به‌م شێوه‌یه‌یه
سوپاستان ده‌که‌م
سوپاسگوزاری خۆم ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی له‌یانه‌که‌دا هه‌ن ده‌که‌م وه ته‌واوی ئه‌و پێنج ساڵه‌ی که به‌سه‌رم برد هه‌تم کرد که‌ماڵی خۆمه که هه‌رچه‌نده راست نیه وه گشت ئه‌وه‌ی لهیانهکهدایه هانی داوم و زۆری پێشکه‌ش کردوم له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی یانهکهنو ه ده‌مه‌وێ دوپاتی بکه‌مه‌وه که زۆر سوپاسی گشت ئه‌و که‌وانه ده‌که‌م که ده‌ستی یارمه‌تی بۆ درێژ کردوم بۆ پێشکه‌شکردنی باشر وه هه‌روه‌ها سوپاسی خۆم ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی به‌رشه ده‌که‌موه هیواخوازم کێ روو له‌م یانه‌یه بکات سه‌رکه‌وتوو بێت و رۆژانێکی خۆس به‌سه‌ربه‌رێت له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م یانه‌یه یه‌ک ده‌سته‌و کارده‌کات بۆ به‌ده‌ستهێنانی باشتر خۆشم ده‌وێن هه‌رگیز له‌بیرتان ناکه‌م ویانهکهش له‌بیرناکه‌م زۆر سواستان ده‌که‌م
CLASSICO
ئه‌نته‌ر داوای ئیتۆ ده‌كات
نووسه‌ر: Barzan S.
كارگێری یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی ئیسپانی داوای 40 ملیۆن یۆرۆــی كرد تا وه‌ك ده‌ست به‌رداری یاریزانی كامیرۆنی ساموێل ئیتۆ ببێت بۆ یانه‌ی ئه‌نته‌ر میلان ئیتاڵی پاڵه‌وانی كالشیۆ له وه‌رزی رابردوو،ڕۆژنامه‌ی “سپۆرت”ــی ئیسپانی ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند كه‌وا یانه‌ی ئه‌نته‌ر چاوه‌ڕوانی ئه‌و بڕه پاره‌ی نه ده‌كرد و به‌رشلۆنه ئێستا پاره‌ی هه‌موو یاریزانه‌كانی به‌رز كرده‌وه كه‌وا بۆ فرۆشتنی داناون،وه هه‌روه‌ها یانه ئه‌نته‌ر ده‌یه‌وێت یاریزانی بیلاڕوسی و یانه‌ی ئه‌ڕسینالی ئینگلیزی ئه‌لیكسانده‌ر هلێب بێنێته ڕیزه‌كانی خۆی،له هه‌فته‌ی ڕابردوو زۆربه‌ی ڕۆژنامه ئیسپانییه‌كان ئه‌و هه‌واڵانه‌یان بڵاو ده‌كرده‌وه كه‌وا ڕاھێنه‌ری تۆتنهام هۆتسبێر ده‌یه‌وێت ساموێل ئیتۆ بێنێته ڕیزه‌كانی خۆی له وه‌رزی داهاتوو.

SPORT
ڕێدز دیفیڵز پاڵه‌وانی ئینگلته‌را بۆ جاری 17 له مێژووی
نووسه‌ر: شاهین برادۆستی
که‌مێك پیش ئێستا یانه‌ی مانشستر یونایتد بۆ جاری (17) بۆ پاله‌وانی خولی ئینگلته‌را یانه‌ی مانشستریونایتد له ده‌روه‌وی یاریگای خۆی به‌رامبه‌ر ویگان ئتلتیك به ئه‌نجامی (2-0) بردیه‌وه له خوله‌کی (33) یاریزان کریستیانۆ رۆنالدۆ به لێدانی سزا گۆلی یه‌که‌م بۆ یانه‌که‌ی تۆ مار کرد وه له دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی مانشستر یوانیتد به‌ته‌واتی گۆنترۆلی یاری کردبوو . دوای دابزینی یاریزان راین گیگس بۆ ناو یاریگا له خوله‌کی (80) گۆلی دووه‌می یانه‌که‌ی تۆمار کرد یاریه‌که‌م به‌م شێوه‌ی کۆتای پێهات یانه‌ی مانشستر یونایتد به‌رسمی بووه پاله‌وانی خۆلی ئینگلته‌را، مه‌لپه‌ری یاریگا پیرۆزبای له هانده‌رانی مانشستر یونایتد ده‌کات که ناسروان به شیتانه سوره‌کان، ئه‌م ی خواره‌وه وێنه‌که‌ی یاریهکیه به‌م شێوه‌ی خواره‌وه>>>

هه‌ڵبژارده‌كانی فر‌نسا وئیسپانیاو هوله‌ندا سه‌ركه‌وتنیان تۆمار كرد
نووسه‌ر: Barzan S.
له ده‌ستپێكی هه‌فته‌ی جه‌وله‌ی سێیه‌می پاڵه‌وانیه‌تی ئه‌وروپا بۆ خوار ته‌مه‌ن 17 سالاَندا چوار یاری به‌رێوه‌چوون به‌م شێوه‌یه:
هوله‌ندا (2_0) ئسكولوندا له گروپی یه‌كه‌م
توركیا ( 0_0) سربیا له گروپی یه‌كه‌م
ئیرله‌ندا ( 1_3) ئیسپانیا له گروپی دووه‌م
سویسرا ( 0_2) فر‌نسا له گروپی دووه‌م .
رێزبه‌ندی گروپه‌كانیش به‌م شێوه‌یه:
رێزبه‌ندی گروپی یه‌كه‌م
هه‌ڵبژارده‌كان خاڵ
1_ توركیا 7
2_ هوله‌ندا 6
3_ سربیا 4
4_ ئسكوتلهندا 0
رێزبه‌ندی گروپی دووه‌م
هه‌ڵبژارده‌كان خاڵ
1_ ئیسپانیا 7
2_ فر‌نسا 7
3_ سویسرا 3
4_ ئیرله‌ندا 0 .
PNA

زۆربه‌ی یانه‌كان چاوییانه له پیته‌ر چیك ــه
نووسه‌ر: Barzan S.
به‌ڕێوه‌به‌ری كارهكاین گۆڵپارێزی چیكی و یانه‌ی چێڵسی له‌نده‌نی پیته‌ر چیك ڕایگه‌یاند كه‌وا یانه‌یه‌كی ئه‌وروپی ئاماده بڕی 25 ملیۆن جونه‌ی ئه‌سترلینی بداته یانه‌ی چێڵسی بۆ چیك هه‌روه‌ها ووتی..”ده‌زانم زۆربه‌ی یانه ئه‌روپییه‌كان پیتهرــیان ده‌وێت و ئاماده‌ن بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ زیاتر بده‌ن به‌ڕاستی ئه‌م نرخانه زۆر گه‌وره‌ن بۆ گۆڵپارێزێك له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه چاوێك به‌م شته ئه‌خشێنین یان له چێلسی ئه‌مێنێته‌وه یانه به‌ره‌و یانه‌یه‌كی به‌ناوبانگ”..ناسنامه‌ی یانه‌كه دیاری نه‌كراوه تا ئێستا به‌ڵام هه‌ر یه‌ك له یانه‌ی به‌رشلۆنه و ئه‌سی میلان چونكه میلان ده‌ست به‌رداری دی‌دا ئه‌بێت و به‌رشلۆنه‌ش ده‌ست به‌رداری فالدێز ده‌بێت.

دیێگۆ به‌رده‌وام گۆڵ له ڕیال ده‌كات له لاڕۆمێیدا
نووسه‌ر: Barzan S.
یاریزانی ئه‌رژه‌نتینی و یانه‌ی ریال سهرهگۆزهی ئیسپانی دییگۆ میلیتۆ به به‌رده‌وامی گۆڵ له ڕیال ده‌كات له “لارۆمێیدا” و تا ئێستا 3 یاری به‌رامبه‌ر ریال ئه‌نجام داوه له‌وێ توانی 7 گۆڵ تۆمار بكات له 3 یاری (4 گۆڵ له جامی ئیسپانیا و 3 له لالیگا) به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌مێك مێژوو بگه‌ڕێنینه‌وه بۆ 8 شوباتی 2006 كاتێك سهرهگۆزه به ئه‌نجامی 6-1 له ڕیال ب برده‌وه له جامی شای ئیسپانیا میلیتۆ گۆڵی تۆمار كرد له باشترین گۆڵپارێزی جیهان ئیكێر كاسیاس،میلیتۆ پاۆ ساڵ دوو گۆڵی له ڕیال كرد به‌ڵام تا ئێستا نه‌یتوانیوه گۆڵ له ڕیال بكات له‌ناو سانتیاگۆ بێرنابیۆ.





